دەسبەسەرکردنی دوو برای خەڵكی مەهاباد لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری” دوو برای خەڵكی مەهاباد بەناوەکانی “خالید و محەممەد بەکردی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی، خالید بەکری و محەممەد بەکری، دوو برای خەڵكی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنیکی نادیار.

هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو دوو برایە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووەن و ڕفاندوویانن بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.