دەسبەسەرکردنی ٦هاووڵاتیی خەڵكی مەهاباد لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

خۆڕاگری” شەش هاووڵاتیی خەڵكی مەهاباد بەناوەکانی “ئەسعەد ڕەسووڵزادە، ئومید خەیات، نوورەدین دووکانلوو‌میلان، کەیوان مامە گلە، سۆران سەفەری و شاهۆ مەحموودی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەژووری هەواڵی ئەنجومەنی زینداییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” نیوەشەوی هەینی لەسەر شەممە، ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەسعەد ڕەسووڵزادە، ئومید خەیات، نوورەدین دووکانلوو‌میلان، خەڵكی گوندی “کۆسەکەرێزە” و کەیوان مامە گلە، سۆران سەفەری و شاهۆ مەحموودی، خەڵكی گوندی “گۆکتەپە”ـی سەربەشاری مەهاباد، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکانیان بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەو شەش هاووڵاتییە لە پاش دەسبەسەرکردنییانەوە کە هێزە سەرکوتکەرەکانی بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەری کردوون، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان کە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکانیشیان بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لەو بارەیەوە هیچ وڵامێکی بە بنەماڵەکانیان نەداوەتەوە.