شۆفێرێکی بارهەڵگری ناڕازیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: کاوە مورادیان، شوفێری ناڕازیی بارهەڵگری دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە پاش نزیکە ۱٥ڕۆژ ڕاگیران بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ۱۹ی جۆزەردانی ۱٤۰٤ی هەتاوی، کاوە مورادیان، شۆفێری ناڕازیی بارهەڵگری حەڵکی سنە، کە بەهۆی بەشداریکردنی لە مانگرتنی شتی شۆفێران دەسبەسەر کرابوو، پاش ۱۳ڕۆژ دەسبەسەربوون بەشێوەی کاتی و بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی یەک ملیاردتمەن لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کرا.

ناوبرا ڕۆژی سێشەممە، ٦ی جۆزەردانی ئەمساڵ، بەهۆی بەشداریکردنی لە مانگرتنی گشتی شۆفێرانی بارهەڵگری کوردستان و ئێران، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.