
خۆڕاگری: سامان کەریمی، بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵكی بانە کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، ماوەی حەفتەیەکە لەگەڵ هاوژینەکەی دەسبەسەر کراون.
ڕۆژی دووشەممە، ١٢ی جپزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: سامان کەریمی، بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵكی شاری بانە کە پێشتر سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو و دواتر لەلایەن دادگای باڵای ڕێژیمەوە هەڵوەشایەوە، لەگەڵ هاوژینەکەی بەناوی “فەرزانە ڕەشیدی” ماوەی حەفتەیەکە لەلایەن هیزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.
ئەو دوو هاوسەرە ڕۆژی یەکشەممە، ٤ی جۆزەردانی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران و سەرەڕای تێپەڕبوونی حەفتەیەک بەسەر دەسبەسەربوونیداندا کە هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم دەسبەسەری کردوو تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان کەبەردەستدا نییە و لەحاڵێکدا کە سامان کەریمیان بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەت توندوتیژی لە یەکێک لە شەقامەکانی بانە دەسبەسەر کردووە و دواتر هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەشیان و هاوژینەکەشیان دەسبەسەر کردووە و ڕفاندوویانن بۆ شوێنێکی نادیار.