
خۆڕاگری: مامۆستا بەرزان مەلەکی، پێشنوێژ و وانەبێژی مزگەوتی “شێخین”ـی سنە، پاش ڕۆژێک ڕاگیران بەدانانی بارمتەی قورس بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی، مامۆستا بەرزان مەلەکی، پێشنوێژی و وانەبێژی مزگەوتی شێخینی سنە و هەروەها هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی ئەو شارە، پاش یەکڕۆژ دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ١ملیارتمەن و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی هەمەدان ئازاد کرا.
ناوبراو ڕۆژی دووشەممە، ٥جۆزەردانی ئەمساڵ، پاش بانگکردنی بۆ دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینیی ڕێژیمی ئێران لە هەمەدان، هەرلەوێ دەسبەجێ دەسبەسەر کرا و پاشان بە مەبەستی لێكۆڵینەوە و لێپێچینەوە ڕەوانەی ئیداری ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سنە کرا و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لێکۆڵینەوە لێکرا.