دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی بەتەمەنی خەڵکی سەقز لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی تەمەن ٧٨ساڵانی خەڵكی سەقز بەناوی “سەفوڵڵا غەفاری باشبڵاغ” لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ی هەتاوی، سەیفوڵڵا غەفاری باشبڵاغ، هاووڵاتیی تەمەن ٧٨ساڵانی خەڵكی شاری سەقز بەهۆی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆز، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبراو لە پاش دەسبەسەرکردنی لەلایەن چەکدارانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە ڕفێندراوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەی ئەوەی دەست کەوتووە کە ئیتلاعات پێی ڕاگەیاندوون کە بەهۆی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆز و تێکدانی ئاسایشی گشتی دەسبەسەر کراوە.