
خۆڕاگری: نێعمەت ئەحمەدنژاد، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی پیرانشار پاش نزیکەی ٢مانگ ڕاگیران بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ی هەتاوی، نێعمەت ئەحمەدنژاد، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی شاری پیرانشار، پاش یەکمانگ و ٢٠ڕۆژ دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندخیانەی ناوەندیی نەغەدە ئازاد کرا.
ناوبراو ڕێکەوتی ١ی مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەرکرا و پاش لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەنیی شاری نەغەدە کرا و هەروەها تائێستاش هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.