خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی پیرانشار بەناوی “محەممەد سۆهرابی” لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و ژمارەی دەسبەسەرکراوان گەیشتە ٤کەس.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، محەممەد سۆهرابی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵیان، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و هەروەها تائیستا ژمارەی دەسبەسەرکراوانی خەڵکی ئەو شارە گەیشتۆتە ٤کەس.
هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی، وێڕای دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتیانە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکانیشیان و بەتەواوی ماڵەکانیان پشکنیوە و هەروەها تائیستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکانیان بێئاکام ماوەتەوە.