خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بەناوی “حامید ڕەزایی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، حامید ڕەزایی، هاووڵاتیی خەڵكی گوندی “بانیساکان”ـی سەربە شاری سەلاسی باوەجانی، بەهۆی ئەوەیکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەشێوەی کۆمێدی باسی کوشتنی دوو قازییە جینایەتکەرەکانی ڕێژیمی کردبوو، لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی و لێدان دەسبەسەر کرا.
ناوبراو بەهۆی لێدان و ئەشکەنجەدانی لەلایەن چەکدارانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بێهوش بووە و لە نزیک یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارە بەجێیان هێشتووە و هاووڵاتییانی شارەکە بروویانە بۆ نەخۆشخانە و لە ئێستادا لەژێر چاوەدێری پزیشکیدایە و هەروەها دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.