خۆڕاگری: ڕەحمان قادری، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە، سزای ٨مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی سەرماوەزی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕەحمان قادری، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “ئەندیزێ”ـی سەربە شاری پیرانشار، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی ٢ی کۆمای ئیسلامییەوە لەو شارە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی حکوومەت، سزای ٨مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
ناوبراو ڕۆژی دووشەممە، ٢٢ی گەلاوێژی ئەمساڵ، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لە پیرانشار بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کرا و پاش ٣مانگ ڕاگیران، بەشێوەی کاتیی و بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ملیۆن تمەنی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.