دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد بەناوەکانی تاهیر ئاریا و کەماڵ ئاهمەند” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٣ی ڕەزبەری ١٤٠٣ی هەتاوی، تاهیر ئاریا و سەید کەماڵ ئاهمەند دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد و کارمەندی یەکێک لە ئیدارەکانی کۆماری ئیسلامی، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون.

ئەو دوو هاووڵاتییە لە پاش دەسبەسەرکردنیانەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشیان بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکانیان نەداوەتەوە.