باوکی شەهید محەممەد حەسەنزادە  دیسان لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرایەوە

خۆڕاگری: ئەحمەد حەسەنزادە، باوکی محەممەد حەسەنزادە شەهیدی شۆڕشی ژینا، دیسان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەحمەد حەسەنزادە، هاووڵاتی تەمەن ٥٧ ساڵانی خەڵکی شاری بۆکان و باوکی شەهید محەممەد حەسەنزادە، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لە بەردەم ماڵەکەی بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبراو لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە لەلایەن ڕێژیمەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەسەر دەستدا نییە و هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی لە کاتی دەسبەسەرکردنیدا دەستیان بە سەر مۆبایلەکەشیدا گرتووە و هەروەها ئەوە چەندجارێکە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم باوکی ئەو شەهیدە دەسبەسەر دەکەن و لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکەن.