بەندکراوێکی سیاسیی خەڵکی بۆکان بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: جەلیل مەولوودی، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی بۆکان و دەسبەسەرکراوی شۆڕشی ژینا، بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کودرستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، جەلیل مەولوودی، بەدنکراوی سیاسیی خەڵکی شاری بۆکان و یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی سەرانسەریی ژینا، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٥ملیارد تمەن بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ ئازاد کراوە.

ناوبراو ڕۆژی سیشەممە، ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ورمێ کرا.