قووچان: دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەک بە هۆکاری دانانی پۆستێک، پێوەندیدار بە مەرگی ئیبراهیم رەئیسی

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٣١ی بانەمەڕی١٤٠٣ی هەتاوی “ڕەزا بەبرنەژاد”برای مەهدی بەبرنەژاد یەکێک لە گیانبەخت کردوانی شوڕشێ ژن ژیان ئازادی بە هۆکاری بڵاو کردنەوەی پۆستێک لە سەر مەرگی  ئیبراهیم رەئیسی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری قووچان هێرش کراوەتە سەر ماڵەکەیان و بە بەکار هێنانی توند وتیژی بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەریان کردووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان لەبەر دەست دا نییە.