دەسبەسەر کردنی ٥ چالاکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەڕێوەبەرانی لاپەڕەی ئینستاگرامی( شنۆیەکەم)

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٣١ی بانەمەڕی١٤٠٣ی هەتاوی پێنج چالاکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لە بەڕێوەبەرانی لاپەڕەی ئینستاگرامی “شنۆیەکەم” بەناوەکانی ” دڵشاد شاداب، باست قادرزادە، سەمیع مەحموودی ئەقدەم و زاهیر حاجی‌پوور خەڵکی شاری شنۆ و هەژار مەحموودی خەڵکی پیرانشار دوای بانگ کرانیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ  دەسبەسەر کران.

ئەو پێنج هاووڵاتییە لە پێوەندی لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی دەسبەسەر کراون کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان لەبەر دەست دا نییە.