خۆڕاگری: زانکۆ ئێرانزادە و عومەر شەریفپوور، دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەردەشت لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، زانکۆ ئێرانزادە و عومەر شەریفپوور، ٢هاووڵاتیی خەڵکی خەڵکی گوندی “قەڵا ڕەش”ـی سەربە شاری سەردەشت، لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە کوردستان، لەلایەن هێزەکانی چەکدارەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی ڕۆژی سێشەممە، ١٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی لەلایەن چەکدارانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە سەردەشت بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی بەهۆی ئەوەیکە لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی کوردستان بەشدارییان کردبوو، دەسبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێ نادیار و سەرەڕای تێپەڕبوونی حەوتوویەک لە کاتی دەسبەسەرکرانیان، هیچ زانیارییەک لە سەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە و بەدواچوونەوەی بنەماڵەشیان تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.