دەسبەسەرکردنی لاوێکی خەڵکی بۆکان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: لاوێکی تەمەن ١٨ساڵانی خەڵکی بۆکان بەناوی “نەوید مستەفازادە” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی، نەوید مستەفازادە، لاوی تەمەن ١٨ساڵانی خەڵکی گوندی “داشبەند”ـی سەربە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

سەرەڕای هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەی مستەفازادە بە مەبەسەتی ئاگاداربوون لە دۆخی منداڵەکەیان، تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.