دەسبەسەرکردنی ٦هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری بۆکان، ٦هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەیان دەسبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٤ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری بۆکان، شەش هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەیان بەناوەکانی “مێهدی و سەلاح ڕەحیمی‌ئازەر، ئەنوەر قاسمپوور، کەماڵ خزری، کەماڵ ناسری و ڕزگار ڕەحیمی‌ئازەر دەسبەسەر کردووە و بۆ پاش چەند کاتژمێر لێکۆلێنەوە ئازاد کراون.

ئەو شەش هاووڵاتییە لە ٧کاتژمێرەوە بۆ ٢ڕۆژ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە بۆکان دەسبەسەر کرابوون و لەو ماوەیەدا لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەیان لێ کراوە و هەروەها سەرەڕای ئەوانەش تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییانە لە بەردەستدا نییە.