هەوڵی تێرۆری چالاکێکی سیاسیی کورد لە ئورووپا لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: مەجید حەقی، چالاکی سیاسی لە وڵاتی فینلەند، لەلایەن بەکرێگیراوەکانی کۆماری ئیسلامییەوە هەوڵی تێرۆر کردنی دراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ٣ی سەرماوەزی ١٤٠٢ی هەتاوی، بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی لە شاری “هێلسینکی”ـی وڵاتی فینلەند هەڵیانکوتاوەتە سەر مەجید حەقی، تێکۆشەر و چالاکی سیاسی و لە ئاکامدا بە شێوەیەکی دڕەندانە برینداریان کردووە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام لە ڕێگەی بەکرێگیراو و دەستوپێوەندییەکانی خۆی لە ئورووپا و ڕۆژهەڵاتی ناووەڕاست بەردەوام خەریکی کردەوەی تێرۆریستییە و هیچ گرینگییەک بە یاساکانی مافی مرۆڤ و نێونەتەوەییەکان نادا و هەروەها لە ماوەی ١٠ڕۆژی ڕابردووا دوو جار هەوڵی تێرۆرکردنی دوو ئەندامی چالاکی حیزبی دێموکراتی داوە کە یەکیان کاک مەجید حەقییە لە ئورووپا و ئەوی دیکەش کاک سۆهراب ڕەحمەتی لە شاری هەولێر.