سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: مستەفا قادری، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار کە پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو، بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی ڕەوانە بەندیخانەی نەغەدە کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، مستەفا قادری هاووڵاتیی خەڵکی پیراشار، لەلایەن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی لە کاتی شۆڕشی ژینا و بەشداریکردن لە خۆپیشاندانە گشتییەکانی دژبە ڕێژێم، سزای ٢ساڵ و ٤مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە و بۆ جێبەجێکردنی سزای ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کراوە.

مستەفا قادری، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لەگەڵ ٨ هاووڵاتیی دیکەی پیرانشار لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرابوو و ئەمڕۆ ئەو سزایەی بەسەردا سەپێندراوە و بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە کراوە.