هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: ئومێد ئەسەدی، هاووڵاتیی دەسبەسەر کراوی خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتەی قورس بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئومێد ئەسەدی، چالاکی کرێکاری و مەدەنیی خەڵکی شاری سنە، پاش ١٨ڕۆژ دەسبەسەربوون بە دانانی بارمتەی قورس بەبڕی ٢٠٠ملیۆن تمەن بەشێوەی کاتیی لەبەندیخانەی سنە ئازاد کرا.

ڕۆژی یەکشەممە، ١٩ی خەرمانانی ئەمساڵ، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە شاری سنە، هەڵیانکوتاوەتە سەر دووکانی ئومێد ئەسەدی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی ئەو شارە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و قەزایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە و ئەمڕۆ لە بەندیخانەی سنە بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەی ئازاد کراوە.