دەسبەسەرکردنی دوو ژنی خەڵکی ئیلام لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: فەخریە و بەتوول ئومێدی، دوو هاووڵاتیی ژنی خەڵکی خەڵکی ئیلام، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گوازرانەوە.

ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: فەخریە ئومێدی و بەتوول ئومێدی، کە هەردووکیان  هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئیلامن، لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی کۆماری ئیسلامی، دەسبەسەر کران و دواتر بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام گوازرانەوە.

جێی ئاماژەیە کە، ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری ئیلام، دۆخێکی ئەمنیی تۆقێنەریان هێناوەتە ئارەوە و چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگییان خسۆتە ژێر گوشاری توند و بەردەوام هەڕەشەیان لێ دەکەن.