دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: لاوێکی کوردی خەڵکی شاری “شووت”ـی سەربە پارێزگای ورمێ بە ناوی “ئیسلام سەبزی” لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی نادیارە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ماوەی پێنج ڕۆژە ئیسلام سەبزی لاوی تەمەن ٢٦ ساڵی خەڵکی شاری “شووت”ـی سەربە پارێزگای ورمێ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و بنەماڵەی ئەو لاوە دەسبەسەرکراوە تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەسەر چارەنووسی کوڕەکەیان نییە و ناوەندە سەرکوتکەرەکان نکۆڵییان لە دەسبەسەرکردنی ناوبراو کردووەتەوە.

هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ماوەی پێنج ڕۆژ دەبێ کە بە شێوەیەکی دڕەندانە ئیسلام سەبزییان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستۆتەوە و هەروەها تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و هۆکاری دەسبەسەرکردنی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.