“فەرشاد ئەحمەدی”بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ئێڤین کرا

خۆڕاگری :لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی خەلکی دێهلوڕان بە ناوی “فەرشاد ئەحمەدی” کە پێشتر لە لایەن دادگای شوڕشی شاری تاران بە تۆمەتی کۆبوونەوە و پیلانگێری بە دژی ئەمنییەتی وڵات سزای ٢ ساڵ بەندکرانی تەعزیری و ٥ ساڵ بەند کرانی هەڵپەسێردراوی بە سەر دا سەپێندرابوو، بۆ جێبەجێ کردنی سزای ٢ ساڵ بەند کرانەکەی  ڕەوانەی بەندیخانەی ئیڤینی تاران کرا.

ئەو هاووڵاتییە مانگی بانەمەری ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا بوو کە دوای تەواو بوونی لێپرسینەکەی بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.