دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە

خۆڕاگری:ڕۆژی ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی  “پوویا ڕۆستم پوور”ڕاهێنەری توپی پێ و خوێندکاری زانکۆی ئازادی سنە لەدرێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەرودەگواسترێتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردۆتە سەرماڵی ناوبراو دەستبەسەریان کردووە و دەستیان بە سەر کەلوپەلی شەخسی ناوبراو دا گرتووە.تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.