نازیلا مەعرووفیان سزای بەندکران و پێبژاردنی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری:”نازیلا مەعرووفیان”ڕۆژنامەنووس خوێندکاری زانکۆی عەلامە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر دا ڕایگەیاندوەو کە لە لایەن دادگای شوڕش بە تۆمەتی پروپاگاندا بە دژی ڕێژم و بڵاو کردنەوەی هەواڵی ناراست  لە ڕێگای وتووێژ لە گەڵ باوکی ژینا ئەمینی بە ٢سزای سال بەندکران و ١٥ ملیون تمەن پێبژاردن و ٥ ساڵ نەچوونەدەر لە وڵات مەحکووم کراوە.

“نازیلا مەعرووفیان”٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی بە تۆمەتی وتووێژ لە گەڵ باکی ژینا ئەمینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا کە دوای مانەوە ی زیاتر لە ٢ مانگ لە بەندیخانە بە بارمتە ئازاد کراوە.