هونەرمەند” شاهۆ حوسێنی” بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی ٨ی ڕیبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی هونەرمەندی کوردی خەڵکی پاوە بە ناوی” شاهۆ حوسێنی” بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.
ڕۆژی ٣ی ڕیبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی ” شاهۆ حوسێنی” لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان،
دوای وتنی چەند سروودەک بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو.