سنە :دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە

خۆڕاگری: ڕۆژی ١٦ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی حەسەن ئاوای سەربە سنە بە ناوی “سوبحان غەفووری” ٣٥ ساڵە لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا لە چارەنووسیان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.