خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لە دڕێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران،چەندین هاووڵاتی لە شارە جیاکانی کوردستان،بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
١-“سارۆ کەریم پوور”٢٣ ساڵە خەڵکی سەقز.
٢-” لوقمان رەحمانی” خەڵکی کامیاران.
٣- “ئەنوەر شاکری” کوری عەبدووڵا خەڵکی گوندی(سیس) سەر بە شاری دێولان
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەست دا نییە.