خۆڕاگری : لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران ژمارەیەک هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ئەو هاووڵاتیانە بریتین لە:
١-عەلی جەهانگیر زادە ٢- فەرها نوایی
(٣- هێمن سەرگووڵی ٤- سمکۆ دوودکانلو میلان ٥- پەیمان ڕوزخون ٦- محەممەد ڕەش ٧- محەممەد خەلیلی ٨-محەممەد ئەحمەدی ئەقدەم)ئەو شەش کەسە خەڵکی گونی کۆزەکەرێزی سەر بە مەهابادن.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.