دەستبەسەر کردنی سێ هاووڵاتی لە شاری مەهاباد

خۆڕاگری: لە بەردەوامی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیان لە کوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران، چەندین هاووڵاتی لە شاری مەهاباد بە ناوەکانی “مامۆستا مەلا قادر ئەحمەدی پێش نوێژی گوندی خورخورە” ئەمیر محەممەد ئەمینی”کیان زەیناڵی تەمەن ١٦ ساڵە” بە بێ بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەست دا نییە.