لاوێکی یارسان خەڵکی شائاباد بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان گیانی لە دەست دا

خۆڕاگری : ڕوژی دووشەممە٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری شائاباد هاووڵاتییەک بە ناوی” کورش پاژخ ” بە تەقەی ڕاستەوخوی هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراو گیانی لە دەستدا.تا ئێستا تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.