دەستبەسەر کرانی ٦ کەس لە هاووڵاتیانی بڵواناوا

خۆڕاگری:ڕۆژی پێنج شەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی ٦ کەس لە هاووڵاتیانی خەڵکی بڵواناوا بە ناوەکانی”مەهیار محەممەدی کوری محەممەد”فەرهاد محەممەدی کوری محەممەد”پارسا محەممەدی کوری عوبێد”برزوو محەممەدی کوری شووکرووڵڵا “جەمیل ناسر ئابادی کوری یەدووڵا”ئارەش محەممەدی کوری حەسەن” بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر وگواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

شایانی باسە کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانیان لە بەر دەست دا نییە.