دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی خەڵکی سەقز و سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی شەممە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی”کامیار حەیدەری”تەمەن ٤٠ساڵ و “محەممد زەبیحی”تەمەن ٢٢ساڵ خەڵکی سەقز لە کاتی خۆپێشاندانی دژ بە ناڕەزایەتی قەتڵی مەهسا”ژینا” ئەمینی لە پێش بینای فەرمانداری ئەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گوازراونەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

لەو پێوەندییەدا ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی”لووتفوڵڵا ئەحمەدی”ئەندامی ئەنجومەنی شاخەوانی”چڵچمە”ی شاری سنە لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە دوادا چوونی بنەماڵەکانیان بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراوان تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە و هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانیان لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسیان نادیار.