دەستبەسەرکرانی چالاکێکی ژینگەپارێز لە خۆپێشاندانەکانی دژ بە ناڕەزایەتی قەتڵی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: سەر لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی چالاکی ژینگەپارێز بە ناوی “فەرانەک ڕەفیعی” خەڵکی شاری سنە لە کاتی خۆپێشاندانی دژ بە ناڕەزایەتی قەتڵی ژینا ئەمینی لە مەیدانی ئیقباڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسی نادیارە.