خۆڕاگری: ئەمڕۆ ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی زیاتر لە ٨هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە و سەقز تا ئێستا لە کاتی خۆپێشاندانی دژ بە ناڕەزایەتی قەتڵی مەهسا”ژینا” ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوی ئەو کەسانە کە تا ئێستا بۆ ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرا بوون بریتین:”ئارین مەجیدزادە”،”میدیا ڕەحیمی”،”ئاهون هوشمەند”،”بەهرام دیدار”،”فەرانەک ڕەفیعی”،”کامیار حەیدەری”، “محەممەد زەبیعی”و”لووتفوڵڵا ئەحمەدی” کە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانیان لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسیان نادیارە.