دەستبەسەرکرانی یەکێک لە چالاکانی مەدەنی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی چالاکێکی مەدەنی بە ناوی”ئیقباڵ شاهۆ”خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی بە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووە ئەو هاووڵاتییە لە کاتی خۆپێشاندانی دژ بە ناڕەزایەتی قەتڵی مەهسا”ژینا” ئەمینی لە شەقامی شەشوومی بەهمەن لە شاری سنە دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.