دەستبەسەرکرانی پێنج هاووڵاتیی خەڵکی پاوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی پێنج هاووڵاتیی خەڵکی پاوە بە ناوەکانی”بابەک قاسمی”،”ئاروین ئیقباڵی”پێشەوا ڕەهبەری”،”ئاشنا ڕەسووڵی”و”گلارە مرادی”لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گوازراونەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییانە  لە کاتی خۆپێشاندانی دژ بە ناڕەزایەتی قەتڵی مەهسا”ژینا” ئەمینی لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کران.

شایانی باسە پێشەوا ڕەهبەری و ئاشنا ڕەسووڵی پاش چەند کاتژمێر ڕاگیران و لێپێچینەوە بە وەڕگرتنی بەڵێننامە ئازاد کراون.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانی ئەو سێ هاووڵاتییەی دیکە لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسیان نادیارە.