دەستبەسەرکرانی پێنج هاووڵاتییی تری خەڵکی سنە و مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی پێنج هاووڵاتیی تر بە ناوەکانی”ڕێبوار کامرانی پوور”،”ئەمجەد ساعێدی”خەڵکی مەریوان ،”گەشین محەممەدیان”،”فەرهاد سەنەندەجی”و”سۆران محەممەدیان”خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کراون و گوازراونەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

گەشین محەممەدیان هاوژینی فەرهاد سەننەدەجی لە شەقامی شەشی بەهمەنی شاری سنە دەستبەسەر کراون.

ئەو هاووڵاتییانە  لە کاتی خۆپێشاندانی دژ بە ناڕەزایەتی قەتڵی مەهسا”ژینا” ئەمینی دەستبەسەرکراون و چارەنووسیان نادیارە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی بە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووە بە دوادا چوونی بنەماڵەکانیان بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی منداڵەکانیان تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران ئەو پێنج هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسیان نادیارە.