لە دڕێژەی ڕەشبگیری دوو هاووڵاتیی تر لە بۆکان و سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی لە دڕێژەی ڕەشبگیری هاووڵاتییان لە کوردستان دوو هاووڵاتیی تر بە ناوەکانی”ڕێباز ڕەزایی”خەڵکی سەقز و”کاوە ئەمینی”تەمەن ٣٢ساڵ خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو دوو هاووڵاتییە لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سەقز و بۆکان لە کاتی خۆپێشاندانی دژ بە ناڕەزایەتی بە کووشتنی مەهسا”ژینا” ئەمینی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون.

شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانیان لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسیان نادیارە.