لە دڕێژەی ڕەشبگیری سێ هاووڵاتیی تر لە مەهاباد و شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران

خۆڕاگری: سێ هاووڵاتیی تر بە ناوەکانی”ئەبووبەکر ئیراندووست”خەڵکی شنۆ،”جەلال زەیناڵی”و”سرووش عەبدوڵڵاهی”تەمەن ١٦ساڵ ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و گوازراونەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە پێی ئەو زانیارییانەی بە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووە بە دوادا چوونی بنەماڵەکانیان بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراوان بێ ئاکام ماوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو سێ هاووڵاتییە لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری شنۆ و مەهاباد لە کاتی خۆپێشاندانی دژ بە ناڕەزایەتی بە کووشتنی مەهسا”ژینا” ئەمینی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون.

شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانیان لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسیان نادیارە.