ڕاپۆرتێکی خەبەری لە مانگرتنی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی مەهسا ئەمینی

خۆڕاگری: لە دڕێژەی نارەزایەتییەکان بە کووشتنی کچە کوردێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی مەهسا”ژینا”ئەمینی ڕۆژی دووشەممە مانگرتنێکی گشتی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن خەڵکی کوردستان بەڕێوەچوو،کە نارەزایەتییەکە سەر لە بەیانی ٢٨ی خەرمانان بە داخستنی دووکان و بازارەکان دەستی پێکرد و لە چەند شار خەڵک ڕژانە سەر شەقام و لە ساعەت ٦ی ئێوارە بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە زۆربەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تەنانەت شارەکانی دیکەی ئێرانیش خەڵک ڕژانە سەر شەقامەکان بە کووتنەوەی دڕووشم بە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران نارەزایەتی خۆیان بەرامبەر بەو جینایەتەی بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی دەربڕی.

لەو نارەزایەتییانە سەرەڕای پێشێل کردنی یاساکانی مافی مرۆڤ لەبەر چاونەگرتنی مافی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین،هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران،کوێرانە دەستیان بە دەستبەسەرکردنی خەڵک و لێدان و تەقە کردن لە خەڵکی نارازی کرد،کە لەو پێوەندییەدا دەیان کەس لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکان دەستبەسەر کراون کە بەشێکی زۆریان تا ئێستا ناوەکانیان ئاشکرا نەکراووە.

زیاتر لە ١٠٠ کەس لەو خۆپێشاندان و نارەزایەتییانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان بریندار کراون.

هەر لەو پێوەندییەدا بەداخەوە تا ئێستا ٣کەس لە هاووڵاتییان لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان گیانیان لێ ئەستێندراوە.

کە لە خوارەوە ئاماژە بە ئاماری ئاشکرا بووی ئەو ڕووداوە دەکەین.

دەستبەسەرکراوانی خەڵکی شاری سنە:زانیار محەممەدنژاد،فەرانەک ڕەفیعی،لووتفوڵڵا ئەحمەدی،ئیقباڵ شاهۆ،گەشین محەممەدیان،فەرهاد سەنەندەجی،سۆران محەممەدیان،ئارین مەجیدزادە،میدیا ڕەحیمی،ئەهوەن هووشمەند،بەهرام دیدار.

سەقز:کامیار حەیدەری،محەممەد زەبیعی،ڕێباز ڕەزایی.

مەهاباد:جەلال زەیناڵی،سروش عەبدوڵڵاهی.

پاوە:بابەک قاسمی ،ئاروین ئیقباڵی،پێشەوا ڕەهبەری،ئاشنا ڕەسووڵی،گلارە مرادی.

بۆکان:کاوە ئەمینی

شنۆ:ئەبووبەکر ئیراندووست.

مەریوان:ڕێبوار کامرانی پوور،ئەمجەد ساعیدی.

شایانی باسە ڕێژەی دەستبەسەرکراوان لەو خۆپێشاندانە کە لەلایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراون زۆر زیاترە بەڵام تا ئێستا ناوەکانیان ئاشکرا نەکراوە.

ڕێژەی ئەو کەسانەی کە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیم بە تەقەی ڕاستەوخۆ بریندار کراون:

بۆکان ٧ بریندار

کامیاران ١٠ بریندار

قورو ٢٠ بریندار

بیجاڕ ١١ بریندار

بانە ٨ بریندار

تیکاب ١١ بریندار

مەهاباد زیاتر لە ١٠ بریندار

سەقز زیاتر لە ٣٠ بریندار

دیواندەرە ٤٠ بریندار

دێولان زیاتر لە ١٠ بریندار

جێگای ئاماژەیە ڕێژەی ئەو کەسانەی کەلەلایەن هێزەکانی رێژیم بریندار کراون بەشێکیان تەمەنیان ژێر ١٨ساڵە.

بەداخەوە تا ئێستا ٣کەس لە هاووڵاتییان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان گیانیانی لێ ئەستێندراوە.

سەقز:فەرەیدوون ئەحمەدی

دیواندەرە:موحسین محەممەدی

دێولان:ڕەزا لووتفی

دڕێژەی هەواڵ… 👇👇👇

https://t.me/xoragre