دەستبەسەرکرانی چوار چالاکی بواری مافی ژنان لە سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو دا چوار چالاکی بواری مافی ژنان بە ناوەکانی”باران ساعدی”ماهرۆ هدایەتی”،” ئازادە جەماعەتی”و “بەهار زەنگی بەند” خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ئەو چوار چالاکڤانەی دەستبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسیان نادیارە.