ئازادکرانی میکائیل مینبەری بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی سنە

خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی خەرمانانی١٤٠١ی هەتاوی دەستبەسەرکراوی کورد”میکائیل مینبەری خەڵکی گوندی نییەر سەر بە پاڕێزگای سنە پاش زیاتر لە ٧٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ١میلیارد و ٤٠٠ میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی تا کۆتا پرۆسەی دادگایەکەی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکرانی لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە ٨ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە حالێکدا ئەو هاووڵاتییان دەستبەسەر کردوووە کە بۆ وەڕگرتنی ئۆتۆمبێلی خۆی سەڕدانی مکانیکی کردبوو.

میکائیل مینبەری سەرەتای مانگی خەرمانانی ئەمساڵ پاش زیاتر لە ٥٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران و ڕاگیران لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە.

بە پێی زانیارییەکان میکائیل مینبەری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراوە.