دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی تری خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوی”سابیر ئوسلووب”خەڵکی گوندی”کێلە سیپان”و “جەلال تەباک”خەڵکی گوندی”دایە شێخە” دانیشتووی شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و گوازراونەوە بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسیان نادیارە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی بە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردووتە سەر ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییەی و پاش دەستبەسەرکرانیان ماڵەکانیان پشکنیون و دەستیان بە سەر موبایلی شەخسی ناوبراوان دا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو دوو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسیان نادیارە.