یۆنس تەنهایی پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی مەهاباد

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد”یۆنس تەنهایی”خەڵکی گوندی حەمزاوا سەر بە شاری مەهاباد پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی شاری مەهاباد.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکرانی لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.

یۆنس تەنهایی ڕۆژی ڕۆژی یەکشەممە٢٣ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.