دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”ئەسکەندەر بیسپار”تەمەن ٣٥ساڵ خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە پێی زانیارییەکان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییەی و لە کاتی دەستبەسەرکرانی ناوبراو دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکەیان شکاندووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسی نادیارە.