حەسەن ماملی ئازەر گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی بۆکان

خۆڕاگری: هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد” حەسەن ماملی ئازەر”خەڵکی گوندی گامێش گۆلی سەر بە ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی بۆکان.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەر کرانی لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.

حەسەن ماملی ئازەر ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی سەیدسالار سەیدڕەحیمی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ.

سەیدسالار سەیدڕەحیمی ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ ئازاد کرا.

شایانی باسە حەسەن ماملی ئازەر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراوە.