کەژاڵ نەسیری چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە سزای ٥ساڵ بەندکرانی هەڵپسێردراوی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا چالاکێکی مەدەنی بە ناوی”کەژاڵ نەسیری” تەمەن ٢٦ساڵ خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە سەڕۆکایەتی دادوەر”حوسێن سەعیدی” بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٥ساڵ بەندکرانی هەڵپسێردراوی بەسەر دا سەپێندرا.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی  لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە و پاش چەند ڕۆژ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ بەندیخانەی ئەو شارە.

کەژاڵ نەسیری ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی پاش زیاتر لە یەک مانگ دەستبەسەر کران  بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەن و بە دەستبەندی ئێلێکترۆنی بە شێوەی کاتی تا کۆتا پڕۆسەی دادگایەکەی لە بەندیخانەی شاری سنە ئازاد کرا.