کۆبوونەوەی دادگایی ئیجلال قەوامی بە ڕێوەچوو

خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی کۆبوونەوەی دادگایی ڕۆژنامەنووس”ئیجلال قەوامی”خەڵکی شاری سنە”بە تۆمەتی پروپاگەندە بە دژی نیزام” لە لقی ٥ی دادسەرای گشتی ئەو شارە بەڕێوە چوو.

بە وتەی ئەو هاووڵاتییە  نووسراوەکانی خۆی کە باسی شرۆڤە و پرسی ڕۆژ و هەروەها واژۆکردنی هێندێک لە بەیاننامەکان دەگەڕێتەوە کە لە کاناڵە تێلێگرامییەکان و توویتێردا بڵاوی کردبووە تۆمەتبار کراوە.

بە ئیجلال قەوامی پاش تەواو بوونی کۆبوونەوەی دادگایەکەی بە دانانی بارمتەی ٧٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتا کۆبوونەوەی دادگایەکەی ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەرمانان بە شێوەی فەرمی بانگهێشتی لقی ٥ی دادسەرای گشتی شارە سنە کرابوو.

شایانی باسە ئیجلال قەوامی پێشتر مانگی ڕەزبەری ١٣٩٧ی هەتاوی لەلایەن لقی ١٠٩ی دادگای کەیفەری سنە “بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست بە مەبەستی تێکدانی بیروڕای گشتی” بە ٨ مانگ بەندکرانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.